مه‌سروور بارزانی نامەیەکی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوه پێ گەیشت

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێ گه‌یشت.
لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سه‌رۆكوه‌زیران دەکات و دەڵێت، هیواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستیى باشتان بۆ دەخوازم.
له نامه‌كه‌دا هاتووە، جه‌ژنى نه‌ورۆز سیمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژیانه‌وه‌ى سروشت و ساڵیكى نوێ و نه‌ریتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه، هیوادارم له‌پێناو ئارامى و ئاشتى ناوچه‌كه، هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شیى نێوان هه‌ردوولامان به‌هێزتر بێت.




