به‌رپرسی لقی یه‌ك: حكوومه‌ت و خه‌ڵك ته‌واوكه‌ری یه‌كدین

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك سوپاسی هه‌موو داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆ ده‌كات له هاوكاریی تیمه‌كانی شاره‌وانی و ده‌شڵێت، حكوومه‌ت و خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری یه‌كدین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نەوزاد عەبدوڵڵا، به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سوپاسی هه‌موو داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆی كرد له هاوكاریی تیمه‌كانی شاره‌وانی له به‌هانانه‌وه‌چوونی ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی شه‌پۆلی به‌هێزیی بارانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
نەوزاد عەبدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی كوردستان به گشتی په‌رۆشیی خۆیان بۆ زیانبه‌ركه‌وتووان و لێقه‌وماوانی دهۆك و زاخۆ ده‌ربڕی و به شێوه‌ی جیا جیا هاوكارییان كردوون.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا هاووڵاتییان به گشتی هاوكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن له كاتی بوونی هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراودا. گوتیشی، حكوومه‌ت و خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری یه‌كدین.
به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك رۆڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشی به‌رز نرخاند كه به‌رده‌وام له شوێنه جیاجیاكانه‌وه هه‌واڵی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی شه‌پۆله‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه و شانبه‌شانی تیمه‌كانی شاره‌وانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ هێناوه.




