سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێده‌گات

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى له به‌ڕێز هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت كه تیایدا هیواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستیى باش بۆ به‌ڕێزیان ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌دا بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا نووسیوویه‌تى: به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازیزم، له ناخه‌وه پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سیمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژیانه‌وه‌ى سروشت و ساڵیكى نوێ و نه‌ریتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه. هه‌روه‌ها هیواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شیى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.




