٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیرێکی یەکەم کابینەی حکومەتی ھەرێم : لەسەر پێشنیاری سەرۆک بارزانی یەکەم ھەڵبژاردن ئەنجامدراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_ وەزیرێکی یەکەم کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  سەرۆک بارزانی یەکەم کەس بوو لە دوای راپەرین داوای کرد ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و لەسەر پێشنیاری ئەو ھەڵبژاردن ئەنجامدرا و سەرکەوتنیشی بەدەستھێنا، ئێستاش پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، بەڵام بەشێوەیەک پاک و بێگەرد بێت و ھەموو لایەنەکان و پێکھاتەکان بەشداربن.

دکتۆر ناسح غەفور ، سیاسەتمەدار و وەزیری یەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دوای ئەوەی لە ساڵی  ١٩٩١ لەماوەی چەند رۆژێک زۆرینەی ناوچەکانی ھەرێم و کەرکووکی دڵی کوردستان راپەرین و ئازادکران رۆژی ١٩/٣/١٩٩١ سەرۆک بارزانی لە کۆیە پێشنیاریکرد بۆ ئەوەی بەرەی کوردستانی بەشێوەیەکی یاسایی ناوچە ئازادکراوەکان بەرێوەببەن، ھەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد بۆ پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

ئەو پێشنیارە لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی باڵای بەرەی کوردستانی پێشنیارەکەی سەرۆک بارزانی پەسەندکرا و بڕیاردرا لەمانگی پێنج ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بۆیە بیرۆکەی بەرێوەبردنی  ھەرێمی کوردستان پێشنیاری سەرۆک بارزانی بوو و ھەڵبژاردن کرا و لەناو ھەڵبژاردن حیزبە کوردستانییەکان بەشداریان کرد و لەبەرەی کوردستانی بڕیار وابوو ھەر لایەنێک بۆ ئەوەی نوێنەری ھەبێت لە پەرلەمان پێویستە بەلایەنی کەمەوە ٧%ی دەنگ بەدەست بێنێت ئەوەبوو زۆرینەی حیزبەکان ئەو رێژەیان بەدەست نەھێنا و پارتی بەتەنیا زۆرینەی کورسی بەدەست ھێنا و یەکێتی و زەحمەتکێشان و تێکۆشان ئەوانیش رێژەی پێویستیان بەدەست ھێنا، بۆیە دەنگەکانی حیزبەکانی دیکە دابەش کران و پارتی بووە خاوەن ٥١ کورسی و یەکێتی و ھاوپەیمانەکانیش ٤٩کورسیان بەدەست ھێنا، ئەوکات سەرۆک بارزانی داوای کرد بۆ ئەوەی ئەزموونی ھەرێم سەرکەوتووبێت و ئەنجامی ھەبێت ھەڵبژاردن، کورسیەکان کرانە ٥٠بە٥٠ و حکوومەتیش بەھەمان شێوە بوو، بۆیە ئەمە گەورەترین سەرکەوتن بوو ، چونکە پارتی ئامانجی سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستان بوو، کە لە حکوومەتیش پێنج وەزیر بۆ پارتی وپێنج وەزیر بۆ یەکێتی بوو.
دکتۆر ناسح غەفور گوتیشی، دواتریش پۆستەکانی حکوومەت و پەرلەمانیش دابەشکران کە ئەوکات سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی وسەرۆکی حکومەت بۆ یەکێتی بوو، بۆیە ئێستاش پارتی ئەو ھەڵوێستەی راگەیاندووە، بۆ ئەوەی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بەھێزی بمینێتەوە ودەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان پارێزراوبن، چونکە پارتی ھیچ کاتێک رێگە نادات قەوارەی ھەرێمی کوردستان لاواز بێت و ھەرچی لە دەستدابێت کاری بۆ دەکات وەکو چۆن لەیەکەم ھەڵبژاردن توانی بەسەرکەوتووانە ھەڵبژاردن ئەنجامبدات، چونکە ناکرێت ھەڵبژاردنێک بەزۆر بەسەر ھەرێمی کوردستان بەسەپێندرێت و پێکەوە ژیان تێکبدات و کۆتاکان نەمینێت  ، چونکەلەیەکەم ھەڵبژاردن کورسی بۆ کۆتاکان دیاریکراون.
غەفور باسی لەوەشکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت و نوێنەری ھەموو لایەنەکان وپێکھاتەکانی تێدابێت ئەو پێکھاتانەی خەبات وقوربانیانیان داوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و بەردەوام لە پەرلەمان لەگەڵ ئێمە بەشداربوونە، چونکە لەسەر پێشنیاری پارتی لە خولی دووەمی پەرلەمان ئەرمەن ژمارەشیان کەمبوو نوێنەریان بۆ دیاریکرا ، بۆیە ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوە ژیانە  و  پارتی خۆی دەستپێشخەری ھەڵبژاردن بووە و ئێستاش سوورە لەسەر ئەوەی ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام ھەڵبژاردنێک بێت پاک وبێگەرد بێت و بەزۆر بەسەر ئێمە نەسەپێندرێت.
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار