سەرۆکی سەندیکای پارێزەران: ھەڵوێستی پارتی بۆ رێگریکردنە لە پێشێلکردنی دەستوور

ھەولێر_KDP.info_ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گوتی ، ھەڵوستی پارتی زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی سنورێک بۆ پێشێلکردنی دەستور دابنرێت لە لایەن دادگای بەناو فیدراڵی، چونکە بەکەیفی خۆیان دەستکاری یاسای ھەڵبژاردنیان کردووە و بەسەر ھەرێمی کوردستان سەپاندوویانە، بۆیە پێویستە لەمەودوا دادگایەکی تازە بەپێی دەستوری عێراق دابمەزرێت، نەوەک دادگایەک دامەزراندن و ھەموارکردنەوەشی نایاسایی و نادەستوریی بێت.
بەختیار حەیدەر، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەو ھەڵوێستەی پارتی رایگەیاندووە بەشداری لەو ھەڵبژاردنە ناکات یاساکەی نادەستووری و سەپێندراوە و گۆڕانکاریان لەیاساکە کردووە بەکەیفی خۆیان ئەوە ھەڵوێستێکی گرنگە و رەنگدانەوەی باشی ھەبووە و کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر ھەموو عێراق و لایەنەکان، چونکە پارتی وەک گەورەترین حیزبی عێراق و کوردستانە لە پەرلەمان ئەمە کەم نییە ھەڵوێستێکی وا وەرگرێت بەھۆی پێشێلکاری دەستووری ئەمە دەبێتە سنوور دانان بۆ ئەوەی چیتر پێشێلی دەستوور نەکرێت و ئەگەر بەردەوامیش بن ئەوکات ھەڵوێستی دیکەی دەبێت و پرۆسەی سیاسی بەتەواوی تێکدەچێ.
بەختیار حەیدەر دەشڵێت، پێویستە کار لەسەر ئەوە بکرێت دادگای بەناو فیدراڵی لەتازەیەوە دامەزرێت بەگوێرەی دەستووری عێراق و یاسایەکی تازەی بۆ دەربکرێت لە پەرلەمان و پێکھاتەیەکی نوێ دابنرێت، کە بەپێی یاسای ژمارە ٣٠ لەکاتی خۆی لەسەردەمی پۆڵ بلێمەر دەرچووە و دەستکاری کراوە و ھەمواریش کراوە بەنادەستووری کە بەزۆرینەیە نەک بەدوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان، چونکە دەستوور باسی لەوە کردووە و دادگای بەناو فیدڕاڵی پێشتر بڕیاری دابوو ھەر ھەموارێک بۆ یاساکە پێویستە بە دەنگی دوو لەسەر سێ بێت ئەوەش نەکرا، بۆیە ئەوانەی ئێستا ئەندامن لە دادگا بەپێی ئەو ھەموار بوونەتە ئەندامی داگای بەناو فیدڕاڵی.
بڵند ئیبراھیم




