٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر دەستپێشخەری پارتی لە کەرکووک ھەموو لایەنەکان پێکەوە ئاگری نەورۆزیان لەسەر قەڵای شارەکە کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: ئەمڕۆ لەسەر دەستپێشخەری پارتی دیموکراتی کوردستن لە پارێزگای کەرکووک لەسەر قەڵای شارەکە بە بەشداری لایەنەکان ئاگری نەورۆز ھەڵکرا و ئەو یادە نەتەوەییە بەرز ڕاگیرا.

ئارام جەباری کارگێری لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک بە دەستپێشخەری پارتی دیموکراتی کوردستان و بە بەشداری لایەنە کوردییەکان لەسەر قەڵای کەرکووک ڕێوڕەسمێک بۆ یادی نەورۆز بەڕێوەچوو و تێیدا بە ئاڵای کوردستان بەشداریمان کرد و ئاگری نەورۆز ھەڵکرا و ئەم یادە پیرۆزە بەرز ڕاگیرا.

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەش کرد: پێشتر ئێمە کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنەکان ئەنجامدا و داوامان کرد لە بۆنە نەتەوەییەکان ھەموومان پێکەوە بەشداری بکەین، ئەوانیش ئەم داواکاریەی ئێمەیان قبوڵ کرد، چونکە کورد لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پاشەکشێ بووە و ئەگەر ململانێش ھەبێت پێویستە لە ناوچە کوردستانیەکان نەبێت، ئەمە داواکاری خەڵکیشە لەم بۆنانە یەک دەنگ و پێکەوە بین.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار