٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: بەرەنگاری بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەبینەوە

سەرچاوە: KDP.info

پارێزگاری ھەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ بەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەرۆز کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گرێدا و تێیدا تیشکی خستە سەر پرسێک و گوتی: ھەوڵی بچووککردنەوەی ھەرێمی کوردستان دەدرێت و بەرەنگاری ئەو بڕیارانەی دادگا دەبینەوە، چونکە ھەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگا دروست نەبووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: بۆ ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ھەندێ برگەی ڤیستیڤاڵی نەورۆز لە شاری ھەولێر لابراون و مەراسیمی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز وەک خۆی لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و سنووری پارێزگای ھەولێر دەکەین بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ.

پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: ڕێز و تەقدیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشکەش بە فەرمانبەرانی کوردستان دەکەین کە سەرەڕای نەبوونی مووچە بەردەوامن لە خزمەتکردن، فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە  دەستبەرداری ماف و شایستەکانیان نابین، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵدایە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەرەنگاری ھەموو ئەو ھەوڵانە دەبینەوە کە بۆ بچووککردنەوەی ھەرێمی کوردستان دەدرێن، چونکە ھەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دروست نەبووە تا دادگا بڕیار بۆ لاوازکردن و بچووکردنەوەی بدات، ئێمە لە خەباتی خۆمان بەردەوام دەبین و بەرەنگاری بڕیارەکانی دادگاش دەبینەوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار