٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەنسوور بارزانی: ئەوەی لە تواناماندابێت بۆ زیان لێکەتوانی زاخۆ دەیکەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ مەنسوور بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی زیان لێکەوتوانی شاری زاخۆی بەسەر کردەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی لە توانای ئێمەدا بێت بۆ ھاوکاری کردنی خەڵکی زیان لێکەوتوو درێغی ناکەین.

مەنسوور بارزانی لە پەیامێکی دا بۆ خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: ھەر ڕۆژێک خەڵکی کوردستان پێویستی بە ئێمە بێت ئامادەین خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و خۆمان بە خزمەتکاری خەڵک و خاکی خۆمان دەزانین، ھەروەک سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ: ئێمە کوێخا و ئاغا نین و خزمەتکاری خەڵکی کوردستانین، بە کرداریش دەیسەلمێنین خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکەین.

مەنسوور بارزانی گوتیشی: دوێنێ لە شاری دھۆک بووین و زیان لێکەوتووانی شارەکەمان بەسەرکردەوە ئەوانیش زیانی گەورەیان پێگەیشتبوو، ئەمڕۆ لێرەین لە زاخۆ بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی شارەکە و خەڵکی زیان لێکەوتووی لافاوی دوێنێ بین، ئێمە بەڵێنی زۆر گەورە نادەین دواتر نەتوانین جێبەجێی بکەین، بەڵام دڵنیابن ئەوەی لەدەستمان بێت ھاوکاریتان دەکەین و درێغی ناکەین بۆ خەڵکی زاخۆ.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار