٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک پێش ٣٣ ساڵ بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی ڕزگار کرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک _KDP.info_ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ دەڵێت، پێش ٣٣ ساڵ لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی و لە سەردەستی ھێزی پێشمەرگە و خەڵکی شارەکە کەرکووک لە دەستی ڕژێمی بەعس ڕزگار کرا، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو شارە کوردستانییە بۆیە ڕزگارکرا، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا پرۆسەی تەعریب لە کەرکووک بەردەوامە.

دژوار فایق، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ لە عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر ئازادکردنی کەرکووکدا تێپەڕدەبێت، ئەو شارەی لەوەتەی عێراق دروست بووە ئاسودەیی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەگەرچی زۆرینەی کوردە و بەڵگەی عوسمانی و مەلەکی عێراقی و بەڵگەی زۆر ھەیە لە ئەرشیفی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئەمەریکا و زۆر لە وڵاتان نیشان دەدات کەرکووک کوردستانییە و زۆرینەی خەڵکەکەی کوردن و ڕژێمەکانی عێراق  ھەوڵیان داوە بەردەوام کەمترین کورد لە دامودەزگاکانی کەرکووک ھەبێت، بە گشتی خەڵکیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھێناوە بۆ تەعریبکردن و زەویان پێداون و لە فەرمانگەکان دایانمەزراندوونلەسەر حیسابی کورد، خەڵکی شاری کەرکووکیش بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربەدەرکراون.

دژوار فایق باسی لەوەش کرد: کورد بەرامبەر بە کەرکووک دەستەوەستان نەبووە، لە شۆڕشی شێخ مەحموود و شۆڕشی ئەیلول و گوڵان پەرەیان بە خەبات داوە بۆ بەدەستھێنانی مافی نەتەوەیی کورد، لو پێناوەدا دەیان شەھیدمان ھەیە لە ھەموو شۆڕش و ڕاپەرینەکان لە سەردەمی مەلەکی تا دواتریش، لە ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ شار بە شار لە ڕژێمی بەعس ڕزگارکران، شار ھەبوو جەماوەر و ڕێکخستنی لایەنە سیاسیەکان ڕزگاریان کرد، بەڵام کەرکووک داستانێکی زۆر گەورە بوو و حکوومەتی عێراق ھێزێکی زۆر گەورە و سەرکردەی گەورە و یەکەمی وەکو عەلی حەسەن مەجید و عزەت دووری ھێنا بۆ ئەوەی کەرکووک نەکەوێتە دەست کورد، پێنج ھەزار گەنجی کوردیان پێش نەورۆز زیندانیکرد، کەرکووک بە ھێرشی پێشمەرگە و بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی و بە ھاوکاری خەڵکی کەرکووک بە شەڕ و بە خوێن ئازاد کرا، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو شارە کوردستانییە بۆیەش ڕزگارکرا.

فایق دەشڵێت،  دوای نەمانی ڕژێمی بەعس داماننابوو لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵدەینەوە بۆ خەڵکی کەرکووک و ناوچەکوردستانییەکان، بەڵام بەداخەوە تەعریب ھێشتا بەردەوامە و خەڵکی غەیرەکورد دێنن لە دامودەزگاکانی کەرکووک دادەمەزرێنن، بۆیە خەڵکی کەرکووک کێشەی ھەیە لە دامەزراندن و وەرگرتنی زەوی و ژیان، بۆیە خەبات بەردەوامە و ئێمەش لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ کار لەسەر ئەوە دەکەین ئەوەی ڕژێمی پێشوو کردوویەتی نەمینێت، واتا تەعریب و ئەوانەی دامەزراندنی نفووسی ١٩٥٧ یان نییە، بۆیە ئێمە دانوستانێکی ھەستیار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین ماددەی١٤٠ جێبەجێ بکرێت و مافی خەڵکی کەرکووک بگەڕێتەوە کە مافی نەتەوەیی و نیشتمانین.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار