٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێروان حەیدەری: پارتی ھەڵوێستێکی گرینگی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر خاڵی گرنگی تێدابوو و لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی حیسابی بۆ دەکرێت، چونکە ئەو ھەڵوێستە دوای ئەوە ھات دادگای بەناوفیدراڵی شوێنی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و ھەموو دەسەڵاتەکانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان گرتۆتەوە و بڕیارەکانی دکتاتۆرانەیە، بۆیە ئەم ھەڵوێستە گرنگ و لەجێگەی خۆیدابوو.

شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵوێست و بەیاننامەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جێگەی خۆیەتی و دەربڕینی ھەڵوێستە لەبارەی ئەو بڕیارانەی دادگای بەناو فیدراڵی دژی ھەرێمی کوردستان دەریدەکات ، بۆیە بەیاننامەکە خاڵی زۆر گرنگی تێدابوو لەبارەی  پێکھاتەکان و دەستکاریکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکان و دەستوەردان لە دەسەڵاتی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان کە ئەمانە ھیچی لە دەسەڵاتی دادگای بەناو فیدراڵی نییە، بۆیە پارتی باشترین بڕیاری داوە.
شێروان حەیدەری گوتیشی: دادگای فیدراڵی ئێستا بۆتە سەرچاوەیەک بۆ ئەوەی حوکم لە عێراق بکات و شوێنی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنی گرتۆتەوە و شوێنی ھەموو دادگاکانیشی گرتۆتەوە، بڕیارەکانیش دکتاتۆریەتی پێوەدیارە، بۆیە پارتی ئەم ھەڵوێستەی ڕاگەیاند، بەقەناعەتی من ئەو ھەڵوێستە لە لایەن عێراق و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش حیسابی بۆ دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار