٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێکھاتەکان: ھەڵوێستی پارتی لەبارەی پێکھاتەکان زۆر گرنگ و جێگەی ڕێزە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەی خۆیدا پشتگیری لە مافی پێکھاتەکان دەکات و جێگەی ڕێزە، زۆریش گرنگە و پێویستە لایەنەکانی دیکەش بە ھەمان شێوە پشتگیری لە پێکھاتەکان بکەن، چونکە ھەرێمی کوردستان شونێی پێکەوەژیانە.

ئایدن مەعرووف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە لایەنەکانی دیکە پشتگیری لە مافی پێکھاتەکان دەکات و ھەمیشە بەرگریان لێ دەکات، ھەڵوێستی ئەم جارەی پارتیش لە دواین بەیاننامەیدا جێگەی ڕێز و پێزانینە لای ھەموو پێکھاتەکان، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە ڕێز لە پێکھاتەکان دەگرێت، ئێمەش ئەم ھەڵوێستە بەگرنگ و ئیجابی دەزانین و زۆریش پێویستە ھەموو لایەنەکان ھاوشێوەی پارتی پشتگیری لە مافی پێکھاتەکان بکەن.
ئایدن مەعرووف گوتیشی: پێویستە ھەمووان پشتگیری لە پێکھاتەکان بکەن و جارێکی دیکە کۆتای پێکھاتەکان بگەڕێتەوە، پارتی ھەمیشە بەرامبەر بە پێکھاتەکان ھەڵوێستی ھەبووە و زۆر پابەندە بەوەی ڕێزلە مافی پێکھاتەکان بگیرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ناوچەکە بە شوێنی پێکەوەژیان ناسراوە و پارتی نایەوێت ئەو پێکەوەژیانە نەمینێت، چونکە ڕێزگرتن لە پێکھاتەکان ئەرکی ھەمووانە.
دەشڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەموو حاڵەتێکدا داکۆکی لە مافی پێکھاتەکان دەکات، چونکە پارتی ھیچ کات سازشی لەسەر مافی پێکھاتەکان نەکردووە و لە ھەر زوڵمێکیش وەڵامی ھەبووە، بۆیە ئێمەش ئەو ھەڵوێستەی پارتی بە گرنگ دەزانین و جێگەی ڕێزە لای ھەموو پێکھاتەکان.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار