پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەم."
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/3/2024، سەرۆك بارزانی، پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ی كوردییەوە، پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەكەم كە یادی نەورۆز دەكەنەوە."
سەرۆك بارزانی هەروەها دەڵێت: "هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم، نەورۆزتان پیرۆز."




