مەنسور بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی زیانلێکەوتووانی دھۆکی کرد

دھۆک _KDP.info_ فەرماندە مەنسور بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی بەشێک لە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دھۆکی کرد و رایگەیاند، ئەوەی لەدەست ئێمە بێت بۆتان ئەنجام دەدەین و قەرەبوو دەکرێنەوە.
فەرماندە مەنسور بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی زیان لێکەوتووانی لافاوی دھۆکی کرد و گوتی: ھەر چی پێویستە بۆتانی ئەنجام دەدەین، خەڵک زیانیان بەرکەوتووە، ئێمەش بە فەرمانی سەرۆک بارزانی ھاتووین لە نزیکەوە دۆخیان ببینین و ھەرچیان پێویستە بۆیان ئەنجام بدەین، بۆیە ئەوەی زیانی بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێتەوە.
مەنسوور بارزانی گوتیشی: لێرەوە بەو مالباتانە ڕادەگەیەنم، ئەوەی لە دەستمان بێت و ھەرچی پێویست بێت بۆ قەرەبووی زیانە ماڵییەکانیان بۆیان جێبەجێ دەکەین.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە ١٩-٠٣-٢٠٢٤، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە پارێزگای دھۆک زیانی گیانی و ماددیشی ھەبووە.
بڵند ئیبراھیم




