ڕەحمان خانی: تیمەکانمان چاودێری بەنداوەکان دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان ئاماژەی بەوە کرد، زۆربەی بەنداوەەکان سەرڕێژیان کردووە، دەڵێ: تیمەکانی حکوومەت لەگەڵ لافاوی ئەمڕۆ چاودێری بەنداوەکان دەکەن.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: هەموو لافاوێکی بەهار مەترسی لەسەر بەنداوەکان هەیە بەهۆی بارانی ئەمساڵ و بەتایبەتی بارانی چەند رۆژی رابردوو زۆربەی بەنداوەکان سەرڕێژیان کردووە و پڕ بوونە، بارانی ئەمڕۆ زیانی بە هەندێ بەنداو گەیاندووە، چونکە هەندێ بەنداو کاری تێدا دەکرێت، بەهۆی لافاوی ئەمڕۆ زیانیان پێ گەییشتووە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان گوتیشی: لافاوی ئەمڕۆ مەترسی لەسەر هیچ بەنداوێک نییە وەک هەرەس هێنان، ئێستا تیمەکانمان چاودێری بەنداوەکان دەکەن، بەتایبەتی بەنداوی خنس، تا ئێستا کاری خۆی دەکات، بەڵام چاودێریشی دەکەین.
ڕەحمان خانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەنداوەکان مەترسییان لەسەر ژیانی هاوولاتیان نییە، لەبەر ئەوەی پێشتر هەموو ئەو ماڵانەمان ئاگادار کردووەتە کە دەکەونە نزیک چەم و ڕووبار و بەنداوەکانمان شوێنەکانیان بەجێی بڵێن.
قائید میرۆ




