سەرۆکی شارەوانی زاخۆ: قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ چووەتە بواری جێبەجێکردن
__2024_03_19_h16m3s42__ER.jpg)
سەرۆکی شارەوانی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ چووەتە بواری جێبەجێکردن و دەشڵێ: ھەموو ئەو شوێنانەی کەوتوونەتە چوارچێوەی کۆڕنیشی زاخۆ قەرەبوو کراونەتەوە و چەندین تەلاری حکوومەت و خانووش تێکدراون.
یونس محەمەد، سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ دەستی پێکردووە و کارەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچن، بەشێک لە فەرمانگەکانی حکوومەت زەویان دەکەوێتە بەر پڕۆژەکە، تەلاری دادگای کۆنی زاخۆ لەگەڵ شوێنی بانکی زاخۆ دەکرێتە خورادنگە و کافتریا، ھەروەھا تەلاری بانکی خابوور و بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای زاخۆ لە قۆناغی دووەمدا دەکرێتە پارک و بەشێک لە پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ.
سەرۆکی شارەوانی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەموو ئەو ماڵانەی دەکەونە بەر پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە پاڵپشتی سەرۆکی حکوومەت و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قەرەبوو کراونەتەوە و شوێنی خانووەکانیان تێکدراوە، لە قۆناغی دووەمدا دەبێتە شوێنی گشتی و دەکەونە چوارچێوەی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ.
قائید میرۆ




