د. سالار عوسمان هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری پێشوو و نوێی KDP.info خواست

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئاداری 2024، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی بهش و کادیر و ڕۆژنامەنووسانی بەش، مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ ههڤاڵ جەبار حاجی بەڕێوەبەری پێشووی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێکخرا و لەهەمان کاتدا بەکر ئیبراهیم وهكو بەرێوەبەری ماڵپەڕ دهستبهکار بوو.
لە مەراسیمەکەدا، د. سالار عوسمان، وێڕای سوپاس و پێزانینی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ ههڤاڵ جەبار حاجی خواست لە ئەرکی نوێیدا و پشتیوانی خۆی بۆ بەکر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نوێی ماڵپەڕ دەربڕی.
لە کوتایی مەراسیمەکەدا سوپاس و پێزانی بەش لەلایەن د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەش و، چەپکە گوڵی بەش لەلایەن ههڤاڵ تەحسین دۆڵەمەری پێشکەشی ههڤاڵ جەبار حاجی کرا.





