٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

10 پارت و ڕێكخراوی سیاسیی بڕیاریان دا بەشداریی هەڵبژاردن نەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 10 پارت و ڕێكخراو و لایەنی سیاسیی توركمانی بڕیاریان دا بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربڕی.

پارت و لایەنە سیاسییە توركمانییەكان لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە داوە كە هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بەرز دەنرخێنن بۆ پاڵپشتیكردن لە مافە دەستوورییەكانی گەلی توركمان و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

دەشڵێن كە سەرجەم پارت و كۆمەڵە سیاسییە نیشتمانییەكانی توركمانی لە هەرێمی كوردستان بڕیاریان داوە بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن بەهۆی بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییەكانی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق، كە دەستووری پێشێل كردووە و كورسیی كۆتاكانی لە پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشاندووەتەوە، سەرباری هەڵوەشاندنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان و گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان.

ئەمەی خوارەوە ناوی پارت و لایەنە توركمانییەكانە:

پارتی گەشەپێدانی توركمانی

پارتی رزگاریی نەتەوەیی توركمانی

پارتی دیموكراتی توركمانی

كۆمەڵەی توركمانی لیبڕاڵی

كۆمەڵەی رۆشنبیریی توركمانی

پارتی یەكێتی توركمانی عێراقی

پارتی نیشمانی توركمانی

بزووتنەوەی دیموكراسی توركمانی

بزووتنەوەی سەربەخۆی توركمانی

پارتی گەلی توركمانی

هەواڵی پەیوەندیدار