بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان ھەڵمەتێکی فراوانی خێرخوازی ڕاگەیاند
_(1)__2024_03_18_h15m25s3__ER.jpg)
شێخان _KDP.info_ بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە قەزای شێخان ھەڵمەتێکی فراوانی خێرخوازیمان ڕاگەیاندووە و ھەڵمەتەکەش چەندین خاڵی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، گرنگترینیان ھاوکاریکردنی خەڵکی ھەژار و کەمدرامەتە.
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لەم مانگە پیرۆزەدا پیرۆزبایی لە ھەموو موسڵمانان دەکەین، ئەم مانگە مانگی خێر و عیبادەتە و داواکارین لە خوای گەورە خێر و خۆشی و ئارامی بخاتە ھەرێمی کوردستان و بەڵای ئەوانەی دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن لە ئێمە دوور بکاتەوە، بۆیە لەم مانگەدا وەکو لقی ٢٠ی پارتی بەرنامەیەکی ڕێکوپێکمان داناوە وەکو ئەرکی خۆمان لەلایەنی نیشتمانی و نەتەوەیی و دینداری بەشداری دەکەین لە ھەڵمەتی خێرخوازیدا، ڕامانگەیاندووە بۆ سنووری خۆمان ئەو خەڵکەی کەم درامەت و ھەژارن ھاوکارییان بکرێت، ھەر چەندە ھاوکاریکردن پێش ڕەمەزان و دوای ڕەەمەزانیش هەر بەردەوامە، بۆیە سەرەڕای ئەو فشارانەی لە ھەرێم دەکرێت ڕەنگە دۆخی خەڵک باش نەبیت، پێویستە خەڵکی خواپێداو بێنە پێش و ھاوکاری پێشکەش بکەن، ئومێدی زۆرمان ھەیە سەرکردەکانی ئێمە بتوانن ئەم قۆناغەش تێپەڕێنن.
ساڵح حەیدەر گوتیشی: بە ھاوکاری ئیدارەی قەزای شێخان بەرنامەیەک دانراوە، پێشنیارکراوە دکتۆر و تاقیگە و دەرمانخانە داشکاندن بکەن و لەسەر ئاستی شێخان کە پێکھاتەی دیکەشی لێیە وەکو مەسیحی و ئێزدی ئەوەنیش وەکو ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزان لەگەڵمان بەشدارن، ژمارەیەک مامۆستای ئاینی وتار پێشکەش دەکەن و دیاریەکی ڕەمزی پێشکەشی ئەوانیش دەکرێت و ھاوکاریەکی فراوان کۆکراوەتەوە، کە چوار ھەزار سەلەی خۆراکە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەسەر خەڵکی ھەژار و کەم درامەتدا لەڕێگەی ئۆرگانەکانی حیزب لەشێخان دابەش دەکرێت، ھەڵمەتێکی خوێن بەخشینیش بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوانەی پێویستن، ژمارەیەک منداڵی بێ سەرپەرشت جلوبەرگیان بۆ دابین دەکرێت، لەلایێکی دیکە لە شێخان بە ئامادەبوونی پیاوانی ھەموو ئاینەکان خونێکی فتار ئامادە دەکرێت، لە 15 مزگەوتیش خولی قورئان خوێندن بۆ قوتابیان کراوەتەوە و چەندین پێشبڕکێی ئاینی بەڕێوە دەچن، لەگەڵ پێشبرکێی فۆلکلۆری و چەندین خولی وەرزشی.
حەیدەر باسی لەوەش کرد: ئەو قوتابیانەی لە بەشی ناوخۆی دان ھاوکارییان دەکرێت و دەیان چاڵاکیش ئەنجامدراون و چاودێری بازاڕ دەکرێت گران نەبێت، بەرنامەی دیکەشمان ھەیە ئەوانیش جێبەجێ دەکەین.
بڵند ئیبراھیم




