٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی سێمێل: ژمارەیەک پڕۆژە دەچنە بواری جێبەجێکردن

سەرچاوە: KDP.info

سێمێل _KDP.info_ قایمقامی قەزای سێمێل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەچنە بواری جێبەجێکردن و بڕیارە لە قۆناغی یەکەم سبەی، دووشەممە بە گوژمەی پێنج ملیار دینار بەردی بناغە بۆ یاریگایەکی سەردەمیانە دابنرێت.

خەلیل مەحموود، قایمقامی سێمێل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کۆمەڵگایەکی وەرزشی لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک دەکرێتەوە، لە قۆناغی یەکەمدا بەردی بناغە بۆ یاریگایەکی سەردەمیانە دادەنرێت و بڕیارە سبەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەت بەردی بناغە بۆ یاریگای سێمێل دابنرێت و بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.

قایمقامی سێمێل گوتی: لە قۆناغەکانی دوای دروستکردنی یاریگا چەندین پڕۆژەی دیکەی وەرزشی و خزمەتگوزاری وەرزشی لەنێو کۆمەڵگایەکە جێبەجێ دەکرێن بۆ وەرزشوان و وەرزشدۆستانی سنووری دەڤەری سێمێل.

خەلیل مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: جگە لە پڕۆژە وەرزشییەکان لە ماوەکانی داھاتوودا ژمارەیەکی دیکەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن، ساڵی ڕابردووش ژمارەیەک پڕۆژە جێبەجێکران و کاریگەرییان لەسەر گەشەکردنی قەزای سێمێل ھەبوو، پڕۆژەکانی ئەمساڵیش کاریگەرییان دەبێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار