مەحما خەلیل: دوای سەردانی سودانی ٣٥ ملیار دینار بۆ شنگال و تەلەعفەر خەرج کراوە

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دوای سەردانی سودانی بۆ دەڤەرەکە ١٣٥ملیار دینار بۆ دەڤەری شنگال و تەلەعفەر خەرج کراوە.
مەحما خەلیل، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای سەرەدانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٣٥ملیار دینار بۆ ناوچەکانی شنگال و تەلەعفەر و بەعاج خەرج کراوە، پارەکە بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەیە، ئێمە دەمانەوێ سودانی سەردانێکی مەیدانی بۆ شنگال و گرعوزێر و سیبا شێخ خدر بکات، ھەتا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی دەڤەری شنگال بێت و زیاتر خزمەتی بکرێت.
سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە گوتیشی: دەڤەری شنگال لە سەردەمی داعش بووەتە وێرانەیەک و پێویستی بە ئاوردانەکردنەوەیەکی جیدییە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، چونکە جینۆسایدزیانی گەورەی بە کوردانی ئێزدی و ناوچەکە گەیاندوە، جگە لە وێرانی دەڤەرەکە ھێشتا چارەنووسی دوو ھەزار کەسیش دیار نییە.
مەحما خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بە نووسراوی فەرمیی داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک پڕۆژە لە قەزای شنگال لەوانەش، پڕۆژەی ئاوی شنگال، زانکۆی شنگال و قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی دەڤەرەکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی سایلۆی شنگال و چەندین پڕۆژەی دیکە.
قائید میرۆ




