٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێژەی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی پارالێل راگەیاندرا

سەرچاوە: KDP.info

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا رێژەی لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل لە 45%ـەوە بکاتە 65%.

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕاى لێخۆشبونى (45%)ى کرێى خوێندنى پارالێل، لەهەوڵێکی تردا بڕیاریدا بە لێخۆشبونى (20%) دیکەى کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان. واتا دبلۆم و بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان دەگرێتەوە.

واتا پێشتر 45% داشکاندنی کراوە ئێستا دوای داشکاندنی ئەو سەدا 45 جارێکی دیکە سەدا 20ـی دیکە داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکرێت کە خوێندنی بەرایی و باڵا دەگرێتەوە لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار