٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: چاوەڕێی ڕێککەوتنی سیاسی دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک _KDP.info_ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چاوەڕێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان دەکەین، چونکە بەبێ ڕێککەوتن دانیشتن ئەنجامی نابێت، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت و چیتر خەڵکی کەرکووک لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە.

ماموستا حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: زیاتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواو بووە تا ئێستا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەی نەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی لایەنە سیاسییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن و کۆبوونەوە بکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستەکان،  چونکە بەبێ ڕێککەوتن کۆبوونەوە سودی نابێت، کەرکووکیش تایبەتمەندیەکی ھەیە پێویستە پۆستەکان بە تەوافق یەکلایی بکرێنەوە.
ماموستا حەسەن مەجید گوتیشی: پێویستە پەلە بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و ڕێککەوتن بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکە چیتر چاوەڕوان نەبێت، چونکە چاوەڕێی بەرھەمی دەنگی خۆیان دەکەن، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان داواکارین پەلە بکرێت و کوردێکی دڵسۆز بکرێتە پارێزگار، ئەوەش پێویستی بە کۆدەنگی ھەیە.

دەشڵێت: چەند پێشنیارێک هەیە بۆ پۆستی پارێزگار کە بە دەوری بێت، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە و جارێ تەنیا پێشنیارن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار