مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەبدولکەریم باوایی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەبدولکەریم رەحمان باوایی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (عەبدولکەریم رەحمان باوایی)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدولکەریم رەحمان باوایی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو(عەبدولکەریم رەحمان باوایی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئاداری ٢٠٢٤




