٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای نەورۆز پردی دەربەندی ڕانیە بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان، بەردی بناغەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانراوە و لە دوای جەژنی نەورۆز بەڕووی هاووڵاتییانی دەڤەرەكەدا دەکرێتەوە.

پردی دەربەندی ڕانیە 12 ملیار و 400 ملیۆن دیناری تێچووە، جگە لە پردەکە کیلۆمەترێک ڕێگا لە هەردوو دیوی قیڕتاو کراوە. درێژیی پردەکە 420 مەتر و بەرزی 25 مەتر و پانی 15 مەترە، دەڤەری بیتوێن و بەری مەرگە پێكەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە ڕێگەیەیش بۆ گەیشتنی ڕانیە بە سلێمانی.

هیوا عەبدوڵڵا، ئەندازیاری پرۆژەکەیە و لەمبارەیەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان، کە بە تازەترین تەکنیک کاری تێدا دەکرێت و لەڕووی هاتووچۆوە سوودێکی زۆر بە هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەرین و بەری مەرگە دەگەیەنێت، ئاسانکارییەکی باش بۆ گواستنەوە و ساغکردنەوەی بەرهەم و کاڵاکان لە ناوچەكە دەكات".

پێشتر پردێك لە هەمان جێگە دروست كرابوو، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێكەوە، حكوومەتی هەرێم پردێكی نوێی دروست كرد، ئەمەش لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاریی باشتر و سەلامەتتر بۆ شۆفێران و خەڵكی دەڤەرەكە، بەتایبەت كە لە وەزری بەهاردا ئەو ناوچەیە گەشتیاری زۆری بۆ دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار