٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان: سەرۆکی حکوومەت سێ بڕیاری بۆ ھەڵەبجە دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێ بڕیاری بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دەکرد و گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانیش دەڵێ: بڕیارەکان دەبنە ھۆی گەشەکردنی کەرتی وەبەرھێنان لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و کارئاسانی زۆریش بۆ وەبەرھێنەران دەکرێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت سێ بڕیاری لە بەژەوەندی پارێزگای ھەڵەبجە دەرکرد و بڕیارەکان لە بەرژەوەندی کەرتی وەبەرھێنانی پارێزگای ھەڵەبجەن، یەکێک لە بڕیارەکان بەخشینە لە ڕێنماییەکانی وەبەرھێنان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە ئەویش ڕێنمایی ژمارە (١ ھەتا ٣ ی ساڵی ٢٠٢١)ە تایبەت بە کرێی خزمەتگوزاری نرخی ھاندراوی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان.

یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان کەمکردنەوەی سەرمایەی پڕۆژەکانە بۆ ٥٠٠ ھەزار دۆلار بە مەرجێک سەرمایەی پڕۆژەکە سێ ھێندەی نرخی ڕاستەقینەی زەوی پڕۆژەکە بێت و کارمەند و کرێکاری ناوخۆیی لێی سوودمەندبن.

بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: وەزارەتی کشتوکاڵ بە ھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەستەی گشتی وەبەرھێنان بۆ ئامادەکردنی نەخشەی وەبەرھێنانی کشتوکاڵی لە ھەڵەبجە، ئەو زەویانەی بۆ پڕۆژەکانی کشتوکاڵ بەکاردێن دیاری دەکرێن، ئەوانەی بەردەڵانن بۆ پڕۆژەکانی دیکە بەکار دێن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار