٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەفعەت سمۆ: دەست بە ڕێکاری دروستکردنی زانکۆی شنگال کراوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ _KDP.info_ یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ گوتی، دوای ئەوەی ڕەزامەندی بۆ کردنەوەی زانکۆی شنگال درا، ئێستا زەوی و بودجە تەرخان کراوە و دەست بە ڕێکاری دروستکردنی زانکۆکە کراوە.
ڕەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لیژنەیەک لە پارێزگای مووسڵ کە ئێمەش یاوەری بووین سەردانی قەزای شنگالمان کرد و لە ناحیەی سنوون ١٦٦ دۆنم زەوی تەرخان کراوە بۆ ئەوەی زانکۆی شنگالی لەسەر دروست بکرێت، خۆی زەویەکە ٢١٠ دۆنمە، بۆیە زەویەکە ئامادەیە و ھیچ کێشەیەکی نییە و دەست بە ڕێکاری ئیداری دەکرێت، پێویستە ڕەزامەندی ١٤ فەرمانگە وەربگیرێ و دواتر بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرز دەکرێتەوە، بۆیە ئەو ڕێکارانە نزیکەی ساڵێکی پێویستە تاوەکو دەست بە دروستکردنی دەکرێت و بودجەکەش وڵاتی ئیمارات دابینی کردووە کە نزیکەی ١٠ملیۆن دۆلار دەبێت بۆ ئەوەی ئەو زانکۆیەی پێ دروست بکرێت.
ڕەفعەت سمۆ گوتیشی: لە قۆناغی یەکەم کۆلیژی کشتوکاڵ و کۆلیژی پەروەردە دروست دەکرێن و سەرەتا کۆلیژەکان سەر بە زانکۆی مووسڵ دەبن، دواتریش بە فەرمیی دەبێتە زانکۆیەکی سەربەخۆ بەناوی زانکۆی شنگال، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ شنگال بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن زانکۆی خۆی و پێویست نەکات قوتابیان بچنە شارەکانی دیکە و لەزانکۆی شنگال بخوێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان توانرا ڕەزامەندی وەربگرن بۆ ئەوەی زانکۆی شنگال دروست بکرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار