مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئەحمەد حاجی عیسا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئەحمەد حاجی عیسا) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (ئەحمەد حاجی عیسا)
بەڕێزان/ خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حاجی عیسا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی عەشیرەتی (نەوژین)ی جاف و کەسایەتی ناسراوی دەڤەری گەرمیان، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(ئەحمەد حاجی عیسا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی ئاداری ٢٠٢٤




