ڕاگه‌یاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا (سه‌بریه ڕه‌سوڵ) دەکات

ھەولێر-KDP.info- به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا (سه‌بریه ڕه‌سوڵ) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی مامۆستا (سه‌بریه ڕه‌سوڵ)
بەڕێزان د. شوكریه ڕه‌سوڵ و د. ته‌ها ڕه‌سوڵ
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوونی نیشتمانپه‌روه‌ر مامۆستا (سه‌بریه ڕه‌سوڵ)ی خوشكی به‌ڕێزتانمان بیست.
بەخەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە و لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
به‌شی ڕۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٥ی ئاداری ٢٠٢٤




