په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له 36ـە‌مین ساڵیادى کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت، له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كان و ته‌واوى قوربانییانى جینۆساید و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى رژێمى پێشوو له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
دەقی پەیامەیەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له (36)هه‌مین ساڵیادى مه‌رگه‌سات و تاوانى سامناكى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین، به ڕێز و شكۆدارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو بۆ خێزان و كه‌سوكاریان و بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانییانه ده‌نێرین كه هێشتا به شوێنه‌وار و پاشماوه و نه‌خۆشییه‌كانى ئه‌و تاوانه‌وه، ده‌ناڵێنن.
كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردن كه زۆر دڕندانه ده‌رهه‌ق به گه‌لى سته‌ملێكراوى ئاشتیخواز و ژیاندۆست و مرۆڤپه‌روه‌رى كوردستان كراوه، ته‌نیا گوناهیشى ئه‌وه بووه له وڵاتى خۆیدا داواى ماف و ژیان و ئازادى و شكۆمه‌ندى كردووه. ئه‌گه‌ر هیچ دادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌بوایه، ته‌نیا جینۆسایدى هه‌ڵه‌بجه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان، بناسرێن.
له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كان و ته‌واوى قوربانییانى جینۆساید و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشوو له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، له هه‌موو بواره‌كانیشدا باشترین خزمه‌ت بكرێن. بۆ ئه‌مه پێویسته حكوومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانییان جێبه‌جێ بكات. له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش ده‌بێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگیز ڕێگه نه‌درێت تاوان و كۆمه‌ڵكوژیى ئاوا له هیچ شوێنێك دووباره ببنه‌وه.
ده‌سكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌ستووریى فیدراڵیى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و قوربانیدانى گه‌لى كوردستانن به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، بۆیه ئێستاش ئه‌ركى هه‌مووانه به یه‌كڕیزى و ته‌بایى بیانپارێزن و گیانى شه‌هیدان و دڵى خێزان و كه‌سوكاریان شاد بكه‌ن، تا پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر و ئارام و پارێزراو هه‌نگاو بنێین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/16




