مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەبدولقادر عەبابەیلی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەبدولقادر حەمە سەعید سۆفی قادر عەبابەیلی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (عەبدولقادر حەمە سەعید سۆفی قادر عەبابەیلی)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(عەبدولقادر حەمە سەعید سۆفی قادر عەبابەیلی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو(عەبدولقادر حەمە سەعید سۆفی قادر عەبابەیلی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و ئاشنایان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی ئاداری ٢٠٢٤




