٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی شاری پیشەسازی ھەڵەبجە دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن کە شاری پیشەسازی ھەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە.

یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن و شارەکە لەڕووی کەرتی وەبەرھێنانەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکە، چونکە بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و ئاسانکاری زۆریش بۆ وەبەرھێنەران دەکرێت لە ھەڵەبجە وەبەرھێنان ئەنجامبدەن.

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران گوتیشی: یەکێک لەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێت و کاریگەری لەسەر ئاوەدانی شارەکە دەبێت، پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجەیە و  لەسەر ڕووبەری ٤٠٠ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، ئەمە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و کاریگەری خۆی دەبێت.

یاسین مەحموود ڕوونی کردەوە: ئەنجامدانی پڕۆژە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لەوەی سوودی ھەیە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، وا دەکات وەبەرھێنەرانی ئێمە لە بری ئەوەی بچنە ناوچەکانی دیکەی عێراق وەبەرھێنان بکەن دەچنە پارێزگای ھەڵەبجە.

قائید میرۆ 

هەواڵی پەیوەندیدار