٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر ھەڵمەتێکی دارچاندن بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

سۆران _KDP.info_ ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی دارچاندن بەبۆنەی یادی ١٢١ ساڵە لەدایکبوونی بارزانی نەمر باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد، لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی ھەڵمەتێکی دارچاندن بەبۆنەی لەدایکبوونی بارزانی نەمر بەڕێوەچوو و لەمیانەی ھەڵمەتەکەدا، ڕێبوار بابکەیی، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سۆران گوتی: ئەمڕۆ ١٢١ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردەیەکی مەزن ئەویش بارزانی نەمرە، بەو بۆنەیەوە دووپاتی دەکەینەوە قوتابی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بین و پێی دەڵێین ڕێ و ڕێبازت ھەمیشە ڕۆشن بێت، بارزانی نەمر توانی شۆڕشێکی سەرتاسەری دەست پێ بکات و خۆمان بە خاوەنی شۆڕش بزانین، بارزانی نەمر ھەموو ژیانی خۆی بۆ سەرخستنی کوردستان تەرخان کرد، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە ھەمیشە خزمەتکاری میللەتی خۆمان بین.
لای خۆشیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب باسی لەوە کرد: بارزانی نەمر بەدەر لەوەی شۆڕشگێڕ و خەباتگێڕ بوو ژینگەدۆست و ژینگەپارێز بوو، بۆیە ساڵانە لەم ڕۆژە ھەڵمەتی نەمام چاندن دەست پێ دەکەین بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان زیاتر بێت، ئەمساڵیش لە چەندین شوێن ھەڵمەتی دارچاندن ئەنجام دەدەین.
ھەر ئەمڕۆ لە ڕەواندز و باڵەکایەتی و سۆران ھەڵمەتی دارچاندن ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار