لە ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر هەڵمەتی چاندنی 10 هەزار نەمام بهڕێوهچوو

هەولێر-KDP.info- ئەمرۆ پێنجشهممه 14-3-2024 لە ڕۆژی لەدایک بوونی (بارزانی نەمر) کە ڕۆژی نەمام چاندنە، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسیانی حکوومی و لایهنی پهیوهندیدار، هەڵمەتی فراوانی چاندنی 10 هەزار دار بەهەماهەنگی ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر بەبۆنەی لە دایک بوونی بارزانی نەمر لە دووسایدی شوقەکانی نەورۆز ئەنجامدرا.
ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر بە چاندنی دار و گوڵ لە شوێنە جیاوازەکانی دەستی پێکرد.




