پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من پاشەکشە ناکات

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەوڵدایە کێشەکان چارەسەر بکات. ناوبراو گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی 'هەژماری من' پاشەکشە ناکات.
رۆژی چوارشەممە (13ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆبووەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قسەیان لەسەر سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ئەمەریکا کرد، کە لەسەر داوەتنامەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی واشنتنی کرد، هەروەها کۆمەڵكێک کۆبوونەویە باش و بەرهەمدار لە واشنتن ئەنجامدراون، لە ئەمەریکا پاڵپشتی و هاوکاری هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتکراویەوە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: ئەمەریکا لە هەموو کات و ساتە ناوخۆشەکاندا هەمیشە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بوونە، هەمیشە پاڵپشتی و هاوکاربوونە.
پێشەوا هەورامانی، ئاماژەی بەوەدا، هەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستوور پێشێل نەکرێت و بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێت.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردتسان گوتی: "نیەتێکی باش لەلاینە بەغداوە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە، هەر کەسێک نیەتێکی باشی هەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان دژایەتی دەکرێت و رووبەڕووی دەبنەوە، خەڵکی هەرێمی کوردتسان دیل نییە هەر مانگە و بەشێوازێک مووچەی بۆ بنێردرێت".
گوتیشی: "لە هیچ دۆخێکدا دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان نابین، ئەو بڕە پارەیەی کە نێدراوە بۆ مووچە زیاتر لە 300 ملیار کورتهێنانی هەیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سوودانی لە پەیوەندیدایە کە دەبێت تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، لە هیچ یاساییەک مووچە بەو شێویە نەنێردراوە، ئەو کورتهێنانە لە مووچە هەیە دەبێت پڕ بکرێتەوە".
هەورامانی لەبارەی پڕۆژەی هەژمارەی من رایگەیاند، تا ئێستا زیاترە لە 240 هەزار فەرمانبەر لەو پڕۆژەیەدا بەشداربوونە، پلانی حکومەت ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم فەرمانبەر کارتی بانکی خۆیان هەبێت، ئەو بانکانەی لەناو لیستی هەژماری من هەن هیچیان لەناو لیستی رەشی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکادا نین.
ناوبراو راشیگەیاند، "حکومەت دەیەوێت لە رێگەی (هەژماری من) تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە 19 خزمەتگوزاری بانکی سودمەندبن، ئەوە پڕۆژەی حکومەتی فیدراڵی لە یەک خزمەتگوزاری بانکی سوودمەند نابن، دژایەتی هەژماری من بۆ ئەوە دەگەڕێنینەوە کە هەرێمی کوردستان شوێنی قاچاغی و پارە سپیکردنەوە نییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشکەشە ناکان لە پڕۆژەی هەژماری من".
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، ئابووری هەرێمی کوردستان دوای پڕۆژەی هەژماری من پێدەنێتە قۆناغێکی نوێیەوە، هاووڵاتییان لە زۆر خزمەتگوزاری سوودمەند دەبن، هەروەها ئامێری پارەڕاکێشانیش لە زۆرینەی شوێنەکان دادەنرێت.
پێشەوا هەورامانی، لەبارەی لیستی مووچەی مانگی شووباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو پارەی کە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی دەستی لێنەدراوە چونکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیوەندییدایە لەگەڵ سەرۆکویزیرانی عێراق کە دەڵێت: "دەبێت ئەو پارەیە بە تەواوی بنێردرێت"، تا ئێستا مووچەی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی کوردستان نەنێدراوە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێزی پێشمەرگەوە گوتی: هێزی پێشمەرگە لە پێداویستی سەربازی و مووچە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بێبەش کراوە، لەکاتێکدا هێزی نایاسایی و لە یاسا دەرچوو پارەیەکی زۆریان بۆ دابین دەکرێت.
ناوبراو لە درێژەی لەبارەی دادگای فیدراڵیدا ئەوەی ئاشکراکرد، دادگای فیدراڵی لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەشت بڕیاری دژی هەرێمی کوردستان دەریکردووە، دادگای فیدراڵی لە بری حکومەت و پەرلەمانی عێراق بڕیار دەدات، هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیارەکانی سیاسین و دژی دەستووری عێراقن.
هەورامانی، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، "هەرێمی کوردستان لاواز نییە و خۆی رادەستی ئەو ئیرادەیە ناکات کە دەیەوێت ئەو هەرێمە بچووکببێتەوە، هیچ کاتێک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ئەو هەرێمە نابین".




