٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت پڕۆژەیەکی گرنگ بە گوژمەی زیاتر لە ٥ملیار دینار جێبەجێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕوڤیا_KDP.info_ بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ دروستکردنی دووسایدی ناو ڕوڤیا و زیاتر لە ٥ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیارە دوای جەژن دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.

مەنھەل شێخ مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ساڵی ڕابردوو ئێمە دەرخستەمان بۆ دروستکردنی دووسایدی ناو ڕوڤیا تەواو کرد و دامانە پارێزگا، ئەوانیش لە ١٣/١٢ی ئەمساڵ بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانیان بەرزکردەوە، ئێستا ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دراوەتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بودجەی بۆ سەرف بکرێت، پڕۆژەکەش ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.
مەنھەل شێخ مۆفەق گوتیشی: ئەنجوومەنی وەزیران بڕی ٥ملیار و ٢٣٦ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکردووە و بڕیارە دوای جەژن دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت، پڕۆژەکەش دووساید و ڕێگای خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆش لەخۆ دەگرێت.
شێخ مۆفەق باسی لەوەش کرد: ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ناحیەی ڕوڤیا، تا ئێستا ڕوڤیا وەکو گوند تەماشا دەکرا، ئەو پڕۆژەیە ڕوڤیا دەباتە قۆناغێکی دیکە و سیمایەکی زۆر جوان بە ناحیەکە دەدات، خەڵکی ھەمووی چاوەڕێی ئەو پڕۆژەیە بوون جێبەجێ بکرێت.
ناحیەی ڕوڤیا سەر بە قەزای بەردەڕەشە لە سنووری پارێزگای دھۆک و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان (دھۆک _ ھەولێر) و شوێنێکی ستراتیژییە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار