دھۆک لە ڕووی سەوزای لە ئاستی عێراق یەکەمە

دھۆک _KDP.info_ بەرێوبەری دارستانی دھۆک گوتی ، لە ساڵی ڕابردوو ھەڵمەتێکی دارچاندنمان دەستپێکرد و لەسەر ڕووبەری نزیکەی ٩٠دۆنم زەوی دارمان چاندووە ولەساڵانی داھاتووش بەردەوام دەبین ، کە ئێستا پارێزگای دھۆک لەڕووی سەوزایی لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە.
کاوە سەبری ، بەرێوبەری دارستانی دھۆک ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، ئێمە پڕۆژەیەکمان ھەیە لە مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوو لەچیای دھۆک دەستمان پێکردووە بەچاندنی چەندین جۆری داری سەوزایی لە لەسەر روبەری نزیکەی ٩٠دۆنم زەوی و دارەکانیش جۆرەکانی کاژ وسنۆبەر وچەند جۆرێکی دیکەی سەوزایین ، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی رێژەی سەوزایی لە پارێزگای دھۆک زیاتر بێت و بەردەوامیش دەبین تاوەکو سال بۆ ساڵ رێژەی سەوزایی لە دھۆک زیاتر بێت .
کاوە سەبری گوتیشی، دارچاندنەکەش لە کلێلیا شەدا و کیژەبەرا و کاشێ وقەسارا چێندراون وبەھەزاران دار دەبێت و لەساڵانی ڕابردووش بەھەزاران دارمان چاندووە و بەردەوامیش دەبین ، چونکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە رێژەی سەوزایی بگاتە ئاستی ستاندارتی نێودەوڵەتی ، چونکە ئێستا رێژەی سەوزایی لەسنوری پارێزگای دھۆک لەسەر ئاستی عێراق نەک تەنھا ھەرێمی کوردستان یەکەمە ورێژەکە گەلێک زۆرە .
دەشڵێت ، بەھۆی ئەوەی کەش وھەوای دەڤەری کاشێ باش نیە ئێمە بەردەوام داری لێ دەچێنین ولەماوەی ڕابردوو پێنج ھەزار دارمان لێ چاندن وئەمساڵیش چوار ھەزار دار ولەساڵانی داھاتووش بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ھەمووی بکەینە سەوزایی و کەش وھەوایەکی تەندروست وباشی ھەبێت .
بڵند ئیبراھیم




