مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حەپسە سان ئەحمەد) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (حەپسە سان ئەحمەد) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (حەپسە سان ئەحمەد)
خانەوادەی هەڤاڵان (ئەکرەم عەبدولڕەحمان کاگردەل و ئەکبەر عەبدولڕەحمان کاگردەل و حەیدەر عەبدولڕەحمان کاگردەل)
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان خوالێخۆشبوو خاتوو (حەپسە سان ئەحمەد)بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ی ئاداری٢٠٢٤




