٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و سێ‌ تەوەری سەرەكی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت‌.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی كۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی كاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، یەكەمین تەوەری كۆبوونەوەكە، تایبەت دەبێت بە سەردانی شاندەكەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریكا و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لەم تەوەرەدا گفتوگۆ لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی حكوومەتەكەی دەكرێت.

هەر بەپێی كارنامەكە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی راپۆرتێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی (ستراتیژی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) كە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنەكەوە پەسند كرابوو، دەخرێتەڕوو.

بەشێكی دیکەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزیری داراییەوە هەنگاو و رێكارەكانی ئەمدواییانەی وەزارەتەكە و لایەنە پێوەندیدارەكان دەخرێنەڕوو، تایبەت بە مووچەی موووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ژێر رۆشنایی دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان دەخرێتەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار