بەبڕی ملیۆنێک و ٤٠٠ھەزار یۆرۆ شەش شوێنی شوێنەواری لە دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

دھۆک _KDP.info_ بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دھۆک گوتی: یاداشتنامەیەکمان لەگەڵ دەزگای ئێکسپێرتیز فرانس ئیمزا کرد، بۆ ئەوەی شەش شوێنی شوێنەواری لە دھۆک بە بڕی ملیۆن و ٤٠٠ھەزار یۆرۆ نوژەن بکرێنەوە.
دکتۆر بێکەس بریفکانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: یاداشتنامەیەکمان لەگەڵ دەزگای ئێکسپێرتیز فرانس ئیمزاکرد، بۆ ئەوەی شەش شوێنی شوێنەواری لە پارێزگای دھۆک نوژەن بکرێنەوە، ئەوانیش خواندنگەی قوبەھان، گۆڕستانی میران، کوری سێریج، منارەی ئامێدی، گۆڕی پیر حەزان و کلێسای کلدانیەکانن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زۆر باش نوژەن بکرێنەوە.
دکتۆر بێکەس بریفکانی گوتیشی: بڕی ملیۆنێک و ٤٠٠ھەزار یۆرۆ لەلایەن دەزگای ئەلیف تەرخان کراوە بە پاڵپشتی کونسولخانەی فەرەنسا، بۆ ئەوەی ئەو شوێنە شوێنەوارییانەی پێ نوژەن بکرێنەوە.
بڵند ئیبراھیم




