دکتۆر کاروان ھەورامی: لە تاقیکردنەوەی دوو پڕۆژەی تایبەت بە ئاو سەرکەوتوو بووین

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی: دوو پڕۆژەمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجام دا بۆ زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی و بووژانەوەی کانیاوە وشکبووەکان، ھەردوو پڕۆژە سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا.
دکتۆر کاروان ھەورامی، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوو پڕۆژەمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەھاوکاری ڕێکخراوی یونسێف ئەنجام دا و توانیمان لە ھەردوو پڕۆژە ئەزموونییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بێنین، یەکێکیان بووژانەوەی کانیاوە وشکبووەکان بوو لە کانیاوی سەرتا تاقیمان کردەوە لە چیای شەکرۆک لە سنووری ھەریر، ئێستا کانیاوەکە بووژاوەتەوە، ئەوەی دووەمیش لە دوو شوێن گلدانەوەی ئاوی سەر زەوی خراوەتە ژێر زەوی لە تارین و لەدارەتوو لە سنووری ھەولێر لەوەش ئاوی ژێر زەوی زیادی کردووە .
دکتۆر کاروان ھەورامی گوتیشی: دوای ئەو سەرکەوتنە دیراسەی زیاتر دەکەین و ئەو پڕۆژانە لەشوێنەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێن.
بڵند ئیبراھیم




