٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێکی پارتی: لەم ھەڵبژاردنە ئەنجامێکی گەورە بەدەست دێنین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری باڵەکایەتی گوتی: ئامادەکاری زۆر باشمان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و بە پلان و بەرنامەیەکی زۆر باش و بە گەرموگوڕیەوە بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکەین و ئومێدمان وایە کورسی زۆر و ئەنجامێکی گەورە بەدەست بێنین.

کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری باڵەکایەتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتریش ھەنگاوی ناوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوای ئەوەی پرۆسەکە بە فەرمیی دیار کرا، ئێستا باشتر کاری لەسەر دەکەین و پلان و بەرنامەمان بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردن ھەیە، لەو ماوەیە کاندیدەکانی خۆمان دیار دەکەین و پلانێکی فراوانیشمان ھەیە بۆ ناو جەماوەری خۆمان.

کرمانج عزەت گوتیشی: کێشەیەکی زۆر لە گەڕانەوەی ناوی دەنگدەران ھەبوو سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو ناوانەین ئەو کات بە شێوەیەکی گشتی دەست بە ئامادەکاری باشتر دەکەین، چونکە تەنیا لەسنووری باڵەکایەتی ٤ھەزار و ٨٠٠ دەنگدەر کێشەیان ھەبوو، زۆربەیان کێشەیان لە پەنجەمۆر ھەبوو و زۆرینەمان دووبارە بردەوە بۆ ناوتۆمارکردن و کێشەیان چارەسەر بوو و ژمارەیەکیش ماون، ڕاستە ئەمڕۆ کۆتایی پێھات بەڵام کێشەکە لە کۆمسیۆن خۆیەتی و وەکو تێبینی ناویان نووسراوە و کێشەکە لە ئامێرەکاندایە نەک لە ھاووڵاتییان.

عزەت باسی لەوەش کرد: پارتی پلان و بەرنامەیەکی زۆر باشی بۆ ئەم ھەڵبژاردن ھەیە و بە ورەیەکی بەرز و گەرموگوڕتر بەشداری لەو ھەڵبژاردنە دەکەین، ئومێد دەکەین کورسی زۆر و ئەنجامێکی گەورە بەدەست بێنین، بۆیە ئێستا سەرقاڵی ناوی کاندیدەکانین و لە ماوەیەکی نزیکدا یەکلایی دەکەینەوە و ناوەکان دیاری دەکرێن.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار