٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سوید یادی ١٢١ ساڵەی لە دایکبوونی بارزانی نەمر بەرز ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

لیژنەی ناوچەی پارتی لە وڵاتی سوید یادی ١٢١ ساڵەی لەدایکبوونی بارزانی نەمری بەرز ڕاگرت، لە چالاکییەکەدا چەندین گوتار و شیعر پێشکەش بە ئامادەبوان کران، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ: بە وردی تیشک خرایە سەر وێستگەکانی خەباتی بارزانی نەمر لەپێناو ئازادی و نیشتمان.

د.قیىسمەت میرخان، ئەندامی  گشتى لیژنەی ناوچەی سوید پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە شاری کریستیانستاندی باشوور وڵاتی سوید یادی ١٢١ ساڵەی  بارزانی نەمر لە مەراسیمێکی شکۆداردا بەڕێوەچووە و بەرز ڕاگیرا، لە مەراسیمەکەدا باس لە مێژوو و خەبات و شۆڕشی بارزانی نەمر کرا، چەندین وتە پێشکەشی ئامادەبوان کران، لەوانەش، د.ئەرشەد مەعروف پەیڤێکی پێشکەش کرد، تێیدا باسی مێژووی خەباتی بارزانی نەمری کرد و ھەندێ لە وتە مێژوویەکانی بارزانی بەبیر ئامادەبوان ھێنایەوە، ھەروەھا چەند وێستگەیەکی خەباتی بارزانی نەمر خرانە ڕوو، لەوانەش خەباتی بارزانی نەمر لە باشووری کوردستان و بەشداری بارزانی لە کۆماری کوردستان و پەڕینەوەی بارزانی و ھەڤاڵانی لە ڕووباری ئاراس تا قۆناغی گەڕانەوە لە سۆڤیەتی پێشوو و کاتی نەخۆش کەوتن و بەڕێکردنی دوا ڕۆژەکانی تەمەنی لە ئەمریکا.
بەرپرسەکەی پارتی لە سوید گوتی:  لە تەوەرێکی دیکەی یادی ١٢١ ساڵەی بارزانی نەمردا بەندە تیشکی خستە سەر  ھزر و فەلسەفەی بارزانی نەمر، ھەموو ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمر  تەعبیر لە بیر و ھزر و فەلسەفەی ئەو دەکەن.

د.قسمەت میرخان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەر لە مەراسیمەکەدا لەلایەن ئالان نێروەیی چەندین پەیڤ و شیعر خوێندرانەوە و ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردی  لەشارەکانی باشووری وڵاتی سوید بەشداری یادی ١٢١ ساڵەی بارزانی نەمریان کردو چەندین تێکست لەلایەن ئامادەبوانی مەراسیمەکە خوێندرانەوە و بە سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب کۆتایی بە چالاکیەکە ھات.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار