٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی گەشتوگوزار باسی ھاتنی گەشتیاران لە مانگی ڕەمەزان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی: ئەمساڵ نەورۆز دەکەوێتە ناو مانگی ڕەمەزان، بۆ ئێمە ئەوە یەکەم جارە و ئەزموونێکی تازەیە، بۆیە زیاتر فۆکسمان لەسەر ڕاگرتنی  لایەنی ژینگەیی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دەستەی ژینگە  بەیاننامەیەکی ١٣ خاڵیمان دەرکردووە، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزان گرنگی بە لایەنی ژینگەیی بدرێت و پاک و خاوێن ڕابگیرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، ئیبراھیم عەبدولمەجید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمساڵ جیاواز لە ھەموو ساڵەکانی دیکە نەورۆز دەکەوێتە ناو مانگی ڕەمەزان ئەمەش بۆ ئێمە ئەزموونێکی تازەیە، ئەمە یەکەم جارە لەسەرەتای دامەزراندنی دامەزراوەی گەشتیاری نەورۆز بکەوێتە ناو مانگی ڕەمەزان، بۆیە ئەمجارە زیاتر فۆکسمان لەسەر لایەنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان دەبێت، لەگەڵ دەستەی ژینگە کۆبوونەوەیەکمان کردووە و بەیاننامەیەکی ١٣ خاڵیشمان دەرکردووە و جەختمان لەوە کردووەتەوە، پێویستە گەشتیاران شوێنی گەشتیاری بە پاک و خاوێنی ڕابگرن، بۆ چاڵاکیش شتێکی دیاریکراومان نییە، بۆیە ئەمساڵ ئەزموونی لێ وەردەگرین بۆ ساڵەکانی داھاتوو کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو مانگە بکەین بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زۆر.
ئیبراھیم عەبدولمەجید گوتیشی: ئەمساڵ سەرەڕای ئەوەی مانگی ڕەمەزان دادێت گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە لەگەڵ لیژنەکانمان لە بەڕێوبەرایەتییەکان چاودێری دۆخەکە دەکەین، بەھۆی ئەوەی گەشتیاری عێراق و بیانیش دێنە ھەرێمی کوردستان بۆ یادی نەورۆز، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەمساڵ گەشتیاری ناوخۆ سەردانیکردنیان لەگەڵ گەشتیارەکان جیاواز بێت.
عەبدولمەجید باسی لەوەشکرد: ئەمساڵ بەحوکمی ئەوەی بەفرێکی زۆر لە وەرزی زستان باری لەم  سێ مانگەدا گەشتیارێکی زۆر سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار