٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لیژنەیەکی باڵا پێکھات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info_ گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە ئێستا تا کۆتایی پرۆسەی ھەڵبژاردن، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵا پێکھات.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی ئەمنی پێکھاتووە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نوێنەری کۆمسیۆنیش لەو لیژنەیە ھەیە بەناوی دادوەر عامر حوسەینی، ئەو لیژنەیە ئەرکی ئەمنیەتی ھەڵبژاردن لە ئەستۆ دەگرێت و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکات لەڕووی ئەمنییەوە.
جومانە غەلای گوتیشی: ئەو لیژنەیەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیهێناوە چاودێری بنکەکانی دەنگدان دەکات بۆ ئەوەی دەنگدەر بەسەلامەتی دەنگی خۆیان بدەن، کۆگاکانی پێداویستی ھەڵبژاردن و گواستنەوەی ئامێر و لیستی دەنگدانیش لە ڕۆژی دەنگداندا پارێزراوبن.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠/٦ بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار