مەسروور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی، سهرۆكوهزیران مەسروور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە، له بهشێكیدا هاتووه: "لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافرهتان دهكهم".
دهقی پهیامهكهی سهرۆكوهزیران مهسروور بارزانی:
بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست.
لەم بۆنەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکوومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی رەگەزی دووپات دەکاتەوە.
رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شادیدا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/3/8




