٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بوخاری عەبدوڵڵا"مەترسی کشانەوەی ھاوپەیمانان تەنیا لەڕووی ئەمنیەوە نییە"

سەرچاوە: KDP.info

رۆژی ٢٨ی شوبات سەرۆک بارزانی لە دیمانەیەکی رادیۆی مۆنتی کارلۆ تیشکی خستە سەر چەندین پرسی گرینگ پەیوەست بە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش سەرۆک بارزانی رایگەیاند"  رەنگە ئەمە ھەمان ئەو سیناریۆیە بێت کە دووبارە دەبێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١١ ڕووی دا، کاتێک ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەگەڵیدا کشانەوە، پاش ماوەیەک بینیمان داعش نزیکەی سێیەکی عێراقی داگیر کرد و ھاتنە نێو عێراق و خەریکبوو ھەموو عێراق بگرن، ئەگەر پاڵپشتیی ھاوپەیمانان نەبوایە، دۆخەکە جیاوازتر دەبوو. رێککەوتنێک ھەبوو لە نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و ئەمریکا و ھاوپەیمانان، ئەو ڕێککەوتنە ١٠ ساڵی بەسەردا تێپەڕی، رەنگە ئەو ڕێککەوتنە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەبێت، بەڵام ئەمە لە تایبەتمەندیی حکوومەتی فیدڕاڵی و دەزگا تایبەتمەندەکانە، لە تایبەتمەندیی گرووپە چەکدارەکان نییە کە ئەوان بڕیار بدەن، ئەمە بابەتێکی چارەنووسسازە و پەیوەندیی بە ھەموو عێراقییەکانەوە ھەیە و ھیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە تاکلایەنە بڕیار لەم بابەتە بدات.


پەیوەست بە دیمانەکەی سەرۆک بارزانی و  لێکەوتەکانی کشانەوەی ھێزی ھاوپەیمانان  بوخاری عەبدڵڵا، شرۆڤەکاری سیاسی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەڵێت" کاریگەری کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان تەنیا ئەمنی نیە، ھەرچەندە مەلەفی ئەمنی زۆر گرینگە بۆ عێراق، لە ئێستادا سەقامگیری ئاسایش لە نێو عێراقدا نینە، بەڵام لەپال کێشەی ئەمنی و سەربازی عێراق کێشەیەکی گەورەی ئابووری ھەیە، ئێمە دەزانین ھەموو ئابووری عێراق لەدەست ئەمریکایە و پارەی ئەمریکا لەبەردەستی ئەمریکایە، تەنیا بەرژەوەندی خەڵکی عێراقیەکان لە ھەبوونی پەیوەندی تۆکمەی نێوان عێراق و ئەمریکایە.

بوخاری عەبدوڵڵا گوتیشی" ھەر رێکەوتنێک لەگەل ئەمریکا بکرێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش بێت نەوەک  ھەندێ گروپی توندڕۆی نێو عێراق کار بۆ دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا دەکەن ئەمە لەبەرژەوەندی عێراقدا نیە، نەک تەنیا لەڕووی ئاسایش لەڕووی ئابووری و زۆر شتی دیکەش ھەن.

بوخاری عەبدوڵڵا ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک بارزانی دەکات لەبارەی کشانەوەی ھاوپەیمانان و گوتی" سەدا سەد لەگەل قسەکانی سەرۆک بارزانیم، چونکە مەترسیەکان زیاتر لەسەر عێراقە نەک ھەرێمی کوردستان، پێویستە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق بپارێزرێ و ئەمریکا ئەگەر دەبچێت لەسەر رەزامەندی خۆی بێت، چونکە مانەوەی ئەمریکا لە ئێستادا زیاتر بۆ مانەوەی ھێزی سەربازی نیە ئەمریکا ھەر ھێزی زۆری نەماوە لە عێراق، تەنیا بۆ مەبەستی راوێژکاریە زیاتر، بەڵام ھەڕەشەکردن لە ئەمریکا زیان بە عێراق دەگەیەنێ بۆ نموونە ئەمریکا تەنیا بەرێژەیەکی کەم لەڕووی ئابووریەوە گەمارو بخاتە سەر عێراق ئەوە عێراق دەبێتە ھەژارترین وڵاتی جیھان و زۆر لە سووریا و وڵاتانی دیکە خراپتری بەسەردێت، کشانەوەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر پەیدابوونەوەی گروپی توندڕۆ دەبێت لە پرسی سیاسیش عێراق ئالۆزی بەخۆیەوە دەبینێ.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار