٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد شوکری" لە ئایندەیەکی نزیکدا تیرۆپشک بۆ یەکەکانی کرێنشینان دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرایکرد، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا تیرۆپشک بۆ یەکەکانی کرێنشینان دەکرێت و دەڵێ، بەھۆکاری دارایی تا ئێستا پڕۆژەی یەکەکانی کرێنشینان نەچووتە بواری جێ بەجێکردن، بەڵام قۆناغی باشی بڕیوە و دەست بە دروست کردنیان دەکرێت.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان لە پرێنس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند" حکوومەت جیدیە لەسەر دروست کردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا تیرۆپشک بۆ ناوی کرێنشینان دەکرێت، چونکە دەمانەوێ لەسەرەتادا بزانین کێن ئەو کەسانەی شایستەن بۆ وەرگرتنی یەکەکانی کرێنشینان و بەپێی خاڵبەندی دەبێت و چەند مەرجێک ھەن بۆ کەسانی سوودمەندبوو.

سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" پرۆسەی دروست کردنی یەکەکانی کرێنشینان قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و دوا کەوتنی پڕۆژەکە بە ھۆکاری دارایی بووە، بەڵام قۆناغی زۆرمان بڕیوە و دەست بە دروست کردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ چینی ھەژار و کرێنشین دەکرێت.

د. محەمەد شوکری گوتیشی" ئەمساڵ بڕیارە مۆڵەت بە دروست کردن و کردنەوەی چەند کارگەیەکی دیکە بدرێت و بچنە بواری جێ بەجێکردن، ھەموو ئاسانکاریەکیش بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی و ناوخۆ دەکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی وەبەرھێنان لە کەرتە جیاوازەکان، بەتایبەتی دروست کردنی کارگە و کارکردن لەو کەرتانەی زیاتر پێویستن بۆ ھەرێمی کوردستان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار