٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان : لەرێگەی پەرلەمان دەتواندرێت رێگری لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان  گوتی، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ١٠٠%سیاسین و بەھیچ شێوەیەک یاسایی نین ، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە رێگری بکرێت چیتر بڕیار دژی ھەرێمی کوردستان دەرنەکرێت ، ئەوەش لەرێگەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت بەدەرکردنی یاسایەکی تازە بۆ دامەزراندنی دادگای فیدراڵی، چونکە ئەوەی ئێستا ھەیە دژی دەستوری عێراقە.


بەختیار حەیدەر ، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، بێ گومان بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەرێمی کوردستان بەپلەی ئیمتیاز سیاسین و ھیچی یاسایی نین بەھۆی ئەوەی کە باسی یاسا ودەستور دەکرێت پێویستە وەکو خۆی جێ بەجێ بکرێت، بەڵام کە خۆت پێ لەیاسا ودەستوور گەورەتربێت و بەکەیفی خۆت بڕیار بدەی پێچەوانەی دەستور ئەوە دیارە بڕیارەکان سیاسین ، بۆیە پێویستە وەکو سیاسی تەماشا بکەین و مامەڵەی لەگەڵ بکەین ، چونکە ئەو بڕیارانەی ئەوان دەیدەن بە ھیچ جۆرێک لە دەستور رێگە پێدراو نییە.
بەختیار حەیدەر گوتیشی، پێویستە کورد بەگشتی ئەو بڕیارانە بەسیاسی وەربگرێت و وەڵامیان بداتەوە  و بۆ رێگریکردنیش لەو بڕیارانە پێویستە لەرێگەی پەرلەمان ئەوکارە بکرێت و یاسای دادگای فیدراڵی پەسەند بکرێت و دادگایەکی نوێ دامەزرێت بە زوترین کات، بۆ ئەوەی چیتر  رێگەی پێنەدرێت بڕیاری سیاسی دژی ھەرێمی کوردستان دەربکرێت، چونکە ئەو دادگایەی ھەیە بەپێی دەستور نیە و پەرلەمان دەتوانی ئەوگرفتە لەرێگەی دەرکردنی یاسایەکی تازە چارەسەر بکرێت بەرەزامەندی ھەموو لایەنەکان  نەک دادگای ئێستا تاکلایەنانە بڕیار دژی ھەرێمی کوردستان دەربکات و دەستوریش رێگەی بۆ ھەموو کێشەکان داناوە چۆنی چارەسەر دەکەن .
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار