سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 07-03-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆکی حکوومەت، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی هەروەها چاوی بە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا جۆرج دەبلیو بوش کەوت.
سەرۆکی حکوومەت لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا تاوتوێ کرد.




