٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا سڵاو و رێزی تایبەتی بۆ سەرۆک بارزانی هەبوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆرج دەبلیو بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کۆبووەوە، هاوکات بوش سڵاو و رێزی تایبەتیی بۆ سەرۆک بارزانی هەبوو. ئاماژەی بەوەشدا، کە نزا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (6ـی ئاداری 2024) لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆک بوشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئازادکردنی عێراق لە رژێمی دکتاتۆری و پشتگیریکردنی سیستەمی دیموکراتی .

سەرۆک بوش سڵاو و رێزی تایبەتیی بۆ سەرۆک بارزانی هەبوو. ئاماژەی بەوەشدا، کە نزا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار